دەربارەی ئێمە

بۆچی ئێمە هەڵدەبژێریت؟

بلۆکی پومس یان "پۆنزا"

  • کێشی مام ناوەندە لە نێوان ماددە دابڕکەرەکانی تر
  • توانای بەرگەگریی ئاگر
  • شۆرەی نیە
  • گێرانەوەی شەپۆلی دەنگ (85-87)%
  • بەرگەگریی گەرمی (85-87)%
  • توانای هەڵمژینی ئاو (16-30)%

کارگەی پێشەوا

کارکردن بە بەرزترین کوالیتی کەلە ئاستی چاوەڕوانی ئێوەدایە.

بەرزترین کوالیتی کارکردن کە لە ئاستی چاوەڕوانی ئێوەدایە کارگەی پێشەوا یەکێکە لە کارگە ڕێبەرەکان لە بواری پیشەسازی کەرەستەی بیناسازی لە عێراق و لەسەرەتادا بە کارگەیەکی" بیهاڕتۆن و کێربستۆن " دەستی بەبەرهەمهێنان کرد لە ساڵی 2004. پاشان پیشەسازی کەرەستەی بیناسازیمان لە عێراقدا لە مەوادی سادەو نەریتیەوە گۆڕی بۆ کەرەستەی مۆدێرن و بەرگەگری گەرمی و شێ و زەمین لەرزە و ئاگرکەوتنەوە و لەهەمانکاتدا دۆستی ژینگە.

ئێمە بۆچوونەکانی خۆمان گەیاندە ئامانج بەوەی کە بلۆکی پۆنزامان بە بەرزترین کوالیتی بەرهەمهێنا لە ساڵی 2010 وە تا ئەمڕۆ بە توانای 150،000 بلۆک لەڕۆژێکدا کارگەکانمان لە کاردان بە چەندین قەبارەو شێوەی جیاواز، بۆ سەجەم شارو شارۆچکەکانی عێراق و دەرەوەی وڵاتیش. ماددەی پۆنزا یان پومس بەهۆی بەرگەگری زۆری لە گۆڕانکاریە ژینگەییەکان لەسەردەمی بیناسازی ڕۆمان و گریکەوە بەکارهاتووە کە تا ئێستاش بە بەهێزی ماوەتەوە، کارگەکانی ئێمە مەبەستیانە کە متمانە پێکراوترین بەرهەم بخاتە خزمەت کڕیارەکانی، بەبێ هیچ سازشێک لەسەر چۆنایەتی بەرهەمەکانی و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەکنیکی و زانستی و ئابووری بێ هاوتاوە بۆ ڕازیکردنی خواستەکانی کڕیاران.

factory-01
peshawa-01

ئێمە زانیاریەکانمان لەگەڵ چاوەڕوانی ئێوەدا دەگونجێنین

كەتەلۆکی کارگە لێرە داگرە

This site is registered on wpml.org as a development site.